Şerife Çetin
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند ''یەکێتیی ئەورووپا کە حساب نەکردن بۆ بوون و مافی تورکەکانی قوبرسی کردووەتە دیاردە، ئێستاش ئیرادەی مافی گەلی قوبرس رەت دەکاتەوە''.
حامی ئاکسۆی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ لەبارەی بابەتی قوبرس، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لایەنەکانی بەباتی قوبرس دیارن و چارەسەرێکی دادپەروەرانە، درێژخایەن و جێگیر تەنها بە لەبەرچاوگرتنی ئیرادەی هەردوو گەل دەبێت کە خاوەنی هاوبەشی دوورگەکەن.
گوتیشی: ''یەکێتیی ئەورووپا کە حساب نەکردن بۆ بوون و مافی تورکەکانی قوبرسی کردووەتە دیاردە، ئێستاش ئیرادەی مافی گەلی قوبرس رەت دەکاتەوە. بۆچوونەکانی بۆڕێل سەبارەت بە چارەسەری بابەتی قوبرس و کاپاڵی مەڕەش، دووبارە دەریخستەوە کە یەکێتیەکە چەندە لە راستییەکانی دوورگەکە دوورە''.
حامی ئاکسۆی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە یەکێتیی ئەورووپا کە هیچ باس لە گەلی تورکی قوبرس ناکات، ئیدارەی رۆمی قوبرسی باشووری بە ئەندامێتیی خەڵات کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا پلانی چارەسەری نەتەوە یەکگرتووەکانی رەتکردەوە و هیچ کام لەو بەڵێنانەی نەبردە سەر کە دابوونی بە تورکەکانی قوبرس، لەبەرئەوە چاوەڕوان ناکرێت هاوکاربێت لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتەدا و گوتی: ''لە لایەکی دیکەوە بڕیارەکەی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لەبارەی کاپاڵی مەڕەش کە تورکیا تەواو پشتیوانی دەکات، وەک بەڕێز سەرکۆمارمان ئاماژەی پێکرد بۆ رەوینەوەی ئەو کێشەیەیە کە ئێستا هەیە، نەک دروستکردنی کێشەی نوێ''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر مافی موڵک نین، لە هەمان کاتدا ئەو بڕیارانە لەسەرو ئیرادەی گەلانیشەوە نین.
حامی ئاکسۆی باسی لەوە کرد کە ئیرادەی گەلی تورکی قوبرس لە دوایین هەڵبژاردندا بە ئاراستەی دانوستانە لەسەر مۆدێلی چارەسەری دوو دەوڵەتی و پێویستە هەموو کەسێک بە یەکێتیی ئەورووپاشەوە رێز لەو ئیرادەیە بگرێت و گوتی: ''زیاتر لە ٥٠ ساڵە مۆدێلی چارەسەری فیدراڵی دوو کۆمەڵگا و دوو بەش لە قوبرس تاقیکراوەتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی لایەنی رۆم گەلی تورکی قوبرس بە یەکسان نابینێت و نایەوێت هێزی و خۆشگوزەرانی بەش بکات، هیچ ئەنجامێکی نەبووە''.
گوتیشی: ''ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا دەیەوێت هاوکار بێت لە چارەسەرکردنی بابەتی قوبرسدا، سەرەتا دەبێت بوون و ئیرادەی گەلی تورکی قوبرس لەبەرچاو بگرێت و ئەو بەڵێنانە بباتە سەر کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا داونی''.