Lejla Biogradlija
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
سارایێڤۆ – AA
له شاری تراڤنیك ناوه‌ڕاستی بۆسینا و هه‌رزه‌گۆڤینیا، میرساد پێكۆ به سه‌رۆك شاره‌وانی هه‌ڵبژێردرا كه به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان كاندیدی پارتی كاری دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان له شاری تراڤنیك سەرکەوتنی لە هه‌ڵبژاردنه‌كان بەدەست هێناوە.
سه‌رۆكی گشتیی پارتی كاری دیموكرات، به‌كر عیزهتگۆڤیج له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه كاندیدی پارته‌كه‌یان، میرساد پێكۆ كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و له‌وانه‌یشه هه‌ڵبژاردنه‌كه له شاره‌كه دووباره بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی بووه مایەی سه‌رنجڕاکێشان، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رله ده‌ستپێكردن به پرۆسه‌ی ده‌نگدان هه‌واڵی كۆچی دوایی میرساد پێكۆ بڵاوكرابووه‌وه، كه‌چی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به میرساد پێكۆ دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هێشتا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چ جۆره هه‌نگاوێك ده‌نێت كه یه‌كه‌مجاره تووشی حاڵه‌تێكی له‌م جۆره ببێت.