Ramal Mahmood
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
ماردین - AA
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی نزیک شاری ماردین لەسەر رێگای سەرەکی کزڵتەپە - دەریک بۆ سێ سەرباز بەرزبوویەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش، بۆمبێکی چێنراو کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی گوندی تەپەداغ لەسەر رێگای کزڵتەپە-دەریک دانرابووەوە لەکاتی گەڕانەوەی سەرباز و گوندپارێزان لەسەر کار بە پاسە بچووکەکەیاندا تەقییەوە و لەئاکامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و سێ گوندپارێز و شەش سەربازی دیکەش بریندار بوون. برینداران بە ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ماردین، دەریک و کزڵتەپە.
وێڕای گەیاندی بریندارێک بە نەخۆشخانەی دەریک بەڵام نەتوانرا گیانی رزگار بکرێت. دوو گوندپارێز و پێنج سەربازە بریندارەکەی دیکەش لەژێرچاودێریدا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
بەهۆی تەقینەوەکەوە رێگاکە تێکچووە و هاتوچۆ داخراوە. بۆ چاککردنەوەی رێگاکە تیمەکانی رێگاوبان دەستیان کردووە بەکارەکانیان.