Ramal Mahmood
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا رایگەیاند، دوای دیاریکردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاپ-ی هاوسنووری تورکیا لە هەرێمی کوردستان، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان ئەنجامدا و ئەو بنکە و بارەگایانە لەناوبران.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتیی ئەرکانی تورکیا زانیاریی لەبارەی رووداوەکانی ناوخۆی وڵات بڵاوکردووەتەوە.
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکان لە یوکسەکۆڤای سەر هەکاری بە هەماهەنگی و هاوکاری هێزە وشکانی و هێزەکانی ئاسمانیی، دوای دیارکردنی یەکە سەربازییەکان هێرشیان کردووەتە سەر خاڵی چەکداران و ١٢ چەکداری پەکەکە کوژران.
لەدرێژەی ئۆپەراسیۆنی قەزای لیجەی سەر بەدیاربەکر-یشدا کەسێک دەستگیر کرا کە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا هەبووە، هەروەها دەست بەسەر ٦٦٠ هەزار بنەڕەگی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشدا گیرا و یەک ملیۆن و ٤٢١ بنەڕەگی رووەکی حەشیشیش لەناوبرا.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا هاتووە، دوای دیاریکردنی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاپ-ی هاوسنووری تورکیا لە هەرێمی کوردستان، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان ئەنجامدا و ئەو بنکە و بارەگایانە لەناوبران.