Ferhat Demircan
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ئەندامانی تیرۆریستی جوداخواز کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ هێرش لە ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق، چەندین حەشارگە و پێگەی چەکی تیرۆریستان لەناوبران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای تورکیا بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی پێگەی تیرۆریستان لە باکووری عێراق.
لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ لە ناوچەی زاپ هێرشێکی ئاسمانی ئەنجام درا بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە ناوچەی زاپ کە لە ئامادەکاریدا بوون بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا و لە رێیەوە چەندین پێگە و حەشارگەی تیرۆریستان خاپوورکراون.