06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە گوندەوارەکانی پارێزگای هەکاری و ناوچە هاوسنوورەکانی هەرێمی کوردستان، ١٨ ئامانج پێکران و سێ چەکداری پەکەکە کوژران.
بەپێی زانیاری سەرچاوە سەربازییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا کاتژمێر ١٦:١٣ تا کاتژمێر ١٨:٤٢ دوێنێ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە گوندەوارەکانی چوکورجە سەربە پارێزگای هەکاری بۆسەر چەکدارانی پەکەکە ئەنجامدراوە. لە ناوچەکەدا ١١ ئامانجی دیاریکراوی پەکەکە لە (پەناگە، بنکە و بارەگا، ئەشکەوت، سەنگەری ئاراستەکردنی گولـلە هاوەن)، خاپوور کران و سێ چەکداری پەکەکە کوژران.
هەروەها کاتژمێر ١٧:٤٤ تا کاتژمێر ٢٠:١٠ ئێوارەی دوێنێ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکانی مەتین و گارە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و حەوت ئامانج لە (پەناگە، ئەشکەوت)، خاپوور کران.
دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرکەوتوویی، فڕۆکە جەنگییەکان گەڕانەوە بۆ فڕۆکەخانە سەربازییەکان.