Sarp Özer
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
لەئەنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستانی پەکەکە لە هەریەک لە ناوچەکانی زاپ، سینات-حەفتانین لە باکووری عێراق، ١٠ چەکداری رێکخراوەکە کوژران و ٣ پێگەی چەک و چوار حەشارگە خاپوورکران.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، پێگەی ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە هەریەک لە ناوچەکانی زاپ و سینات-حەفتانین کە بە نیازی ئەنجامدانی هێرش بوون، دیارییکراوە.
لەدوای ئەوەش فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە، لە ناوچەی زاپ ٢ چەکدار و لە سینات-هەفتانین ٨ چەکداری دیکەی رێکخراوەکەی کوشتووە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەشدا، ٣ سەرکۆی چەک و ٤ حەشارگە خاپوورکراون.