Emre Ilıkan,Sayim Harmancı,Nevzat Umut Uzel,İbrahim Yaldız,Veysel Eşin,Şener Toktaş,Ulaş Güven
14 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2024
وان - AA
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی کە پارێزگاکانی وان، هەکاری، مووش و بەدلیسی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆی هەزار و ١٤٤ ئاوایی و ناوچەی نیشتەجێبوونی گیراوە.
بەفربارین پارێزگای وان، هەکاری، مووش و بەدلیس لە ڕۆژهەڵاتی تورکیای گرتووەتەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی پاککردەوەی ڕێگەوبان ڕێگەی هاتوچۆی نێوان سەدان گوند و ئاواییان کردووەتەوە.

تا ئێستاش بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفرەوە بەشێک لە ڕێگەکانی هاتوچۆ نەکراوەتەوە.

لە ئێستادا هەوڵەکانی تیمەکانی ڕێگەوبان و شارەوانی لە هەر کام لەو پارێزگایانە بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان هەزار و ١٤٤ گوند کە داخراوە، بەردەوامە.
