Emre Ilıkan,Şener Toktaş,İbrahim Yaldız,Sayim Harmancı
15 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2024
وان - AA
بههۆی سەختی کەشوهەواوە، رێگاوبانی ٣١٦ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی وان، هەکاری و بهدلیس بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
هەڵمەتی کردنەوەی ئەو ڕێگاوبانانە درێژەی هەیە کە بەهۆی کاریگەری بارینی بەفر و کڕێوەوە لە گوندەوارەکانی وان داخراون.
بهپێی راگهیهندراوێکی گهوره شارهوانی وان، لە کۆی رێگاوبانی ٦٧١ ناوچهی نیشتهجێبوون و کێڵگە ٥٥٥یان بەڕووی هاتوچۆدا کراونەتەوە.
تیمهكانی ڕاماڵینی بەفر لە شارەوانیی وان، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی ئەو ١١٦ ڕێگا داخراوەی دیکەدا.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بەردەوامی بهفر بارینەوە رێگای ٢٥ گوند داخراوە.
کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان بەردەوام کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگای داخراوەکان.
- هەکاری
بەپێی زانیاری فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری، لە کۆی ڕێگاوبانی ٢٩٨ ناوچە کە بەهۆی بەفرەوە داخراون، ١٢٣یان کراونەتەوە.
تیمەکانی رێگاوبان و شارەوانی بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگای ئەو ١٧٥ ناوچەیەی دیکە.
- مووش
لەلایەکی دیکەوە، لە پارێزگای مووش، ڕێگای ١١٤ گوند کە بەهۆی بارینی بەفرەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخرابوون کرانەوە.
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد کە بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکان کاریگەر بووە.
یەنتور باسی لەوەیش کرد کە تیمەکانیان لەو ناوچانەدا بە چڕی کار دەکەن و تەواوی ڕێگا داخراوەکان کراونەتەوە و، تیمەکان هەردەم لە ئامادەباشییدان بەرامبەر هەر دۆخێکی لەناکاو.