Haydar Toprakçı
03 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2023
ئیزمیر - AA
لە کەناراوی قەزاکانی دیکیلی، سەفەریهیسار و فۆچا سەربە پارێزگای ئیزمیر ڕۆژئاوای توركیا، ٣٥ کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکران و ٦٩ کۆچبەری دیکە دەستگیرکران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە لە دوای بەدیکردنی بەلەمێکی لاستیکی لە کەناراوەکانی قەزای سەفەریهیسار کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتووە، تیمەکان ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
تیمەکان ٣٥ کۆچبەریان رزگارکرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
لەلایەکی دیکەوە، لە کەناراوی قەزاکانی فۆچا و دیکیلی ٦٩ کۆچبەری نایاسایی لەلایەن ئاسایشی کەناردەریاوە لەنێو بەلەمێکی لاستیکیدا دەستگیرکران.
دوای کۆتایی هاتنی ڕێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران.