Zeynep Duyar
03 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا (TEKNOFEST) کە دەرگای بۆ نیشاندانی تەکنۆلۆجیا و زانستی تورکیا کردووتەوە، لە دواهەمین رۆژی خۆی بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵی TEKNOFEST لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا حەوت جار لە ناوخۆ و یەک جار لەدەرەوەی وڵات بەڕێوەچووە.
لە فێستیڤالەکەدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبهشی پهیوهندییه جیهانییهكانیيهتی، وهقفی تیمی تهكنهلۆجیای توركیا و وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنەلۆجیای تورکیا و زۆرێک لەو رێکخراوانەی کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای نیشتمانیی تورکیا و هەروەها لە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بە گشتی، ١٢٥ دامەزراوە بەشدار دەبن.
فێستیڤالەکە بە مەبەستی تەواو سەربەخۆیی بۆ تەکنۆلۆجیای تورکیا و بە ڕوانگەی "هەڵمەتی تەکنۆلۆجیای نەتەوەیی" لە ئەنقەرە دەستی بە کار کردبوو و ئەمڕۆش بە نمایشکردنی موزیک و چەندین نمایشی دیکەی پەیوەندیدار بە زانست و تەکنۆلۆجیا بەردەوام دەبێت.
TEKNOFEST ئەمڕۆ میوانداری جێگری سەرکۆمار جەودەت یڵماز، وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆجیا محەمەد فاتح کاجر دەکات.
لە فێستیڤالەکەدا نوێترین تەکنۆلۆجیای تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا پێشان دەدرێت و لە میانی فێستیڤالەکەشدا بەرهەم و تواناکانی ئاسمانی تورکیا نمایش دەکرێت.
فێستیڤاڵەکە تا کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.