Sefa Şahin
03 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا لەبارەی مانگرتنی دایکانی دیاربەکر ڕایگەیاند: "ناڵەی دایکانی دیاربەکر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە گوێی هەموو جیهان گەیشت و بەردەوامیشە".
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X لەبارەی پێنجەمین ساڵی دەستپێکی مانگرتنی دایکانی دیاربەکر کە دژ بە ڕفاندنی ڕۆڵەکانیان لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکەوە و بۆ شادبوونەوە بە ڕۆڵەکانیان لەبەردەم لقی هەدەپە لە دیاربەکر لە مانگرتن دان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "هەڵوێستی پێداگرانەی ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ناڵەکانیان بە گوێی هەموو جیهان گەیشت و هەروا بەردەوامە. گرنگ نییە کێ لە پشت تیرۆریزمە و کێ پشتیوانیان لێ دەکات، بەرەنگاربوونەوەوی تیرۆر بە پێداگریی و بێ پسانەوە بەردەوام دەبێت".