Sefa Mutlu,Zeynep Rakipoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
20 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ – AA
TEKNOFEST كه له لایه‌ن وه‌قفی تیمی ته‌كنه‌لۆجیای توركیا و شاره‌وانی ئیستانبوڵه‌وه رێكخراوه و ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبه‌شی په‌یوه‌ندییه جیهانییهكانیهتی ده‌رگاكانی ده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوكراون بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه كه ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستانبوڵ ده‌ست پێده‌كات.
له كاتێكدا به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه تا دوا رۆژی فێستیڤاڵه‌كه ژماره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجام بدرێن له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی به‌رده‌م تاوه‌ری كۆنتڕۆڵی ئاسمانی، كۆمپانیا به‌شداره‌كان له ستانده‌كانی خۆیان زۆر ده‌رفه‌تی مه‌شق و زانیاری پێدان ده‌ڕه‌خسێنن. له كاتێكدا خاڵی پشكنین بۆ چوونه گۆڕه‌پانه‌كه داندراون هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر شوێنیش دروست كراون به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی میوانان.
گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی پێشبڕكێی ته‌كنه‌لۆجیا له مێژووی توركیا به هاوبه‌شی له لایه‌ن Aselsan, Baykar, BMC, İGA, İSBAK, Roketsan, TAİ, TÜBİTAK و Türksat دابین ده‌كرێت.
پێشبڕكێ تهكنهلۆجیایهكه كه له‌سه‌ر ١٢ ئاستی جیاواز ئه‌نجام ده‌درێت، ئامانجی ئه‌وه‌یه هانی به‌رهه‌مهێنان و پێشخستنی پڕۆژه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی گه‌نجان بدات. به‌تێكڕایی ٧٢٠ تیم و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س به‌شداری له پێشبڕكێكه‌دا ده‌كه‌ن.
له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ Solo Türk و Türk Yıldızları گرووپه نمایشییهكانی توركیا و بیانییه‌كان به درێژایی ماوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه نمایشی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی تایبه‌ت كه قه‌باره و ئه‌ركیان جیاوازه له گۆڕه‌پانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا پیشان ده‌درێن.