Tolga Yanık,Ergin Garip,Abdulkadir Günyol
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
فێستیڤاڵی TEKNOFEST کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بواری تەکنەلۆجیای تورکیادا، بە سەرپەرشتی وەقفی تەکنەلۆجیا و وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنەلۆجیای تورکیا لە رۆژانی ٢٧ی نیسان تا یەکی مایس لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەستمیی کۆتایی دوایین رۆژی چالاکییەکەدا، خەڵات بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش کرا کە لە میانی رکابەرییەکانی TEKNOFESTدا سەرکەوتنیان تۆمار کردبوو، هەروەها بۆ جاری یەکەم سروودی تایبەت بە TEKNOFEST پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

بەهەمان شێوە تابلۆی تایبەت بە TEKNOFEST بەخشرایە ئەو تیمانەی لە نمایشە فڕۆکەوانییەکانی TEKNOFEST بەشداربوون کە لەنێویاندا تیمی فورسانولئیماراتی و هێزە ئاسمانییەکانی مەغریب-یش هەبوون.
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سوپاسکردنی خۆبەخشەکانی تایبەت بە بوومەلەرزەکانیشدا، تابلۆی تایبەت بەسەر نوێنەرانی بەشێک لە راگەیاندنەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا دابەش کرا.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی TEKNOFEST، سەلجوق بایراکتار لە میانی رێوڕەسمی کۆتا رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، گوتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا خۆشحاڵی خۆی بەوە دەربڕی کە ئەمساڵیش تواندراوە بەسەرکەوتوویی فێستیڤاڵی TEKNOFEST بەڕێوەبچێت و باسی لەوەش کرد کە لەمساڵدا، یەک ملیۆن گەنج داوای بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەیان کردووە.

سەلجوق بایراکتار بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لە ٢٠١٩ بە هاتنی یەک ملیۆن و ٧٢٠ هەزار سەردانیکەر ژمارەی پێوانەیییان تۆمار کردووە، گوتی: "دوێنێ یەک ملیۆن کەس بۆ بینینی هەڵمەتی تەکنەلۆجیای نیشتمانیی روویان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک کرد. ئێستاش بەهۆی هاتنی زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ سەردانیکەر بۆ TEKNOFEST 2023 وەک گەورەترین چالاکی لە جیهان ناوی دەچێتە ناو مێژوو. خوا یار بێت هاوشێوەی ساڵی رابردوو ئەمساڵیش چالاکییەکە بەشێوەیەکی شایستە لە ئەنقەرە و ئیزمیریش ئەنجام دەدەین".

لە TEKNOFEST ئەمساڵدا لە میانی ٤١ پێشبڕکێی سەرەکیدا کە بەسەر ١٠٢ کاتەگۆریدا پۆلین کرابوو، زیاتر لە یەک ملیۆن پێشبڕکێکار لە ٣٣٢ هەزار تیم بەشدارییان تیادا کرد و بە بەهای ١٣ ملیۆن لیرە خەڵات و بە بە های ٣٠ ملیۆن لیرەیش پێویستییەکان بۆ پێشبڕکێکان دابین کران.

لە میانی چالاکییەکەدا فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەری ئاکنجی TİHA، بایراکتار TB2، سێوی سوور Kızılelma، حوڕکوش، ئاکسونگور/ئانکا، هێلیکۆپتەری ئاتاک، Gyrocopter، هێلیکۆپتەری گۆکبەی، MB-339NAT
فورسانئەلئیمارات، S-70 Skorsky، هێلیکۆپتەری BEL 429، Cirrus/Cesna کە بە تەواوی لە ناوخۆی تورکیا و بە پێداویستی ناوخۆی تورکیا بەرهەم هێندراون لەگەڵ ئێف-١٦ەکانی سوپای تورکیا و SoloTürk نمایشی ئەستێرەکانی تورک ئەنجام دران.
