Bekir Ömer Fansa,Ramal Abdullah Mahmood
20 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
ئادانا – AA
له ٢٢ تا٣٠ی ئهیلوول بیست و پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی له ئادانا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، ٤٢١ گرته له ٢٥٧ كورته فیلم و فیلمی درێژ و دیكۆمێنتاری نمایش ده‌كرێت و ١٥ فیلم له ئاستی پێشبڕكێی فیلمی درێژی نیشتیمانی، نۆ فیلم له ئاستی پێشبڕكێی فیلمی درێژی نێوده‌وڵه‌تی، ٤٥ فیلم له ئاستی پێشبڕكێی كورته فیلمی نێوده‌وڵه‌تی، ٢٨ فیلم له ئاستی كورته فیلمی نیشتمانی قوتابیان ده‌خرێنه به‌رده‌م لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن.
له ئاستی كورته فیلمه‌كانی ئاداناش له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌رهێنانیان بۆ ده‌كرێت و ده‌كه‌ونه پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌ك.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا "خه‌ڵاتی به‌درێژایی ژیان سه‌ركه‌وتن" به ده‌رهێنه‌ر شه‌ریف گۆره‌ن، "خه‌ڵاته‌كانی شكۆ" پێشكه‌ش به جونیه‌ت ئاركن، موحته‌ره‌م نور، ئه‌حمه‌د مه‌كین و سوله‌یمان توران ده‌كرێن.
خه‌ڵاتی ره‌نجكێشانی تایبه‌تیش به ٢٥ كه‌س ده‌درێت به هۆی ٢٥ ساڵ له پشت كامێرامانهوهی سینه‌مای تایبه‌تی توركیا یاخود گێڕانی رۆڵی لاوه‌كی له فیلمه‌كاندا.