Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
20 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وهزیری گهنجینه و دارایی، بهرات ئاڵبایراك لە نووسینگەی کاری سەرۆکایەتی کۆمار لە دۆڵماباهچە، پرۆگرامی ئابووریی نوێی تورکیای راگەیاند.
بهرات ئاڵبایراك گوتی: "لە رێگەی دامەزراندنی سیستمی هەڵسەنگاندنی نەگوازراوەوە، جەردی بواری موڵک تەواودەکەین. قۆناغێکی دادپەروەرانە لە باج و رسوماتی تاپۆ و موڵکدارییدا دەستپێدەکات".
ئامانجەکانی نیشاندەرە ئابوورییەکان بۆ چەند ساڵی داهاتوو بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەستنیشانکراون:
ئامانجهكانی رێژهی گهشهی ئابووری له بهرنامهی ئابووریی نوێی توركیا: بۆ ساڵی ٢٠١٨ لهسهدا ٣،٨، بۆ ساڵی ٢٠١٩ لهسهدا ٢،٣، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لهسهدا ٣،٥ و بۆ ساڵی ٢٠٢١ش لهسهدا ٥.
ئامانجەکانی کورتهێنانی بوودجە بەپێی کۆی گشتیی بەرهەمی خۆماڵیی لە پرۆگرامی ئابووریی نوێی تورکیادا: بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەدا ١،٩ ، بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ١،٨، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەسەدا ١،٩ و بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ١،٧.
ئامانجەکانی هەڵئاوسان لە پرۆگرامی ئابووریی نوێی تورکیادا: بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەدا ٢٠،٨ ، بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ١٥،٩، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەسەدا ٩،٨ و بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ٦.
ئامانجەکانی رێژەی بێکاریی لە پرۆگرامی ئابووریی نوێی تورکیادا: بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەدا ١١،٣ ، بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەسەدا ١٢،١، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەسەدا ١١،٩ و بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ١٠،٨.