Sangar Hamad Azeez
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی بەڵێنەکەی ترەمپ بەوەی چەک نادرێتە یەپەگە رایگەیاند "چاوەڕوانی ئەوەین هەرچی زووە ئەو هاوبەشییە کۆتایی پێبهێنن و بگەڕێنەوە لای هاوبەشە راستەقینەکان و هاوپەیمانانیان''.
بینالی یڵدرم بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ لەندەن لە فڕۆکەخانە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بە رۆژەڤی سەردانەکەی ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە بە تایبەت عێراق و سووریا دەکەن.
بینالی یڵدرم باسی لە بەڵێنەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد بەوەی چەک نادرێتە یەپەگە و گوتی: "چاوەڕوانی ئەوەین هەرچی زووە ئەو هاوبەشییە کۆتایی پێبهێنن و بگەڕێنەوە لای هاوبەشە راستەقینەکان و هاوپەیمانانیان''.