Tuğrul Çam,Muhammet Ali Kemal
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "بە قووڵایی ١٥-٢٠ کیلۆمەتر ناوچەیەک لە چەکە قورسەکان دادەماڵرێت. مەدەنییەکانی لێ دەمێننەوە. تەنھا گرووپە تیرۆریستییەکان دەردەکرێن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا،گوتی: "بەپێی رێککەوتنی سۆچی سنوورەکانی ئیدلب دەپارێزرێن. گۆڕانکاری لە پێگەیدا ناکرێت. ھەمووان لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا،گوتیشی: "(ئەو ناوچەیەی لە چەک دادەماڵرێت) ناوچەکە لە گرووپە رادیکاڵەکان پاکدەکرێتەوە. دانیشتوان و ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە. ئاگربەست دەستەبەردەکرێت".