Gazi Nogay,1 23
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
چانكری - AA
له میانی بهشداریكردنی له چالاكییهكدا له گۆڕهپانی شارهوانی شاری چانكری وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو گوتارێكی پێشكهشكرد.
سولەیمان سۆیڵو لهبارهی ئۆپهراسیۆنهكان بۆ سهر تیرۆریستانی پهكهكه رایگهیاند "پەکەکە کە ماوەی چەندین ساڵە جیاوازییە ئەتنییەکان دەکاتە بەهانە و هەوڵی دابەشکردنی ئەم وڵاتە دەدات، لەئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی دوایین هەناسەکانی. تەماشاکەن لیستی رەنگاوڕەنگی تیرۆریستە داواکراوەکانمان بەدەستەوەیە و دووبارە و دووبارە ناوەکان دەسڕینەوە. ساڵی رابردوو بە هەموو ساڵەکە ٦٣ تیرۆریستمان لەم لیستە رەنگاوڕەنگانە (لیستی تیرۆریستە داواکراوەکان) لە چالاکی خستبوو. ئەمساڵ، رۆڵەکانمان ٦٥ دانەیان لە چالاکی خستووە. دوێنێ لە دێرسم و کوتودەرەسی، ١٠ تیرۆریستمان لە چالاکی خستووە. سەرجەم پاشماوەکانیان گسک دەدەین".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو له بارهی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر ئەوانەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن گوتی: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ سەر ئەوانەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن، تەنها ئەمساڵ تا ١٨ی ئەیلوول، ١٥ هەزار و ٢٦٢ فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەکانمان رەوانەی گرتووخانەکان کردووە".