Yusuf Aydın Deniz,1 23
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ كه به‌بۆنه‌ی 70ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناتۆ له واشنتۆن رێكخرابوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا توركیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ستیپێكردووه یان نا، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئه‌وانیش دانیان به‌وه‌دا نا كه ئیدی ریفراندۆم كاری پێناكرێت، ئه‌وه‌یش كارێكی ژیرانه بوو. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئامۆژگاریمان كردن ریفراندۆم نه‌كه‌ن، به‌ڵام بوو".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و، گوتی: "ئێمه‌یش په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانی كورد له عێراق و سووریا نییه. كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌یه. ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردی هه‌مان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه. ئه‌وان سه‌قامگیری ئه‌وێش تێكده‌ده‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوشۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌كانی باكووری عێراق كراونه‌ته‌وه و، هێڵی ئاسمانیی توركی دووباره ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به گه‌شته‌كانی بۆ ناوچه‌كه و، گوتی: "وه‌ك پره‌نسیپ هه‌میشه پشتیوانی له كوردانی عێراق ده‌كه‌ین".