Hakan Çopur,Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بابه‌تی S-400 رایگه‌یاند: "زۆرلێكردنی وڵاتێك كه نابێت له‌وێ بیكڕێت و لێره بیكڕێت له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانی ناگونجێت".
له‌میانی به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ كه به‌بۆنه‌ی 70ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناتۆ له واشنتۆن رێكخرابوو، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنكارانی تورك كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌و دی‌دا و كۆبوونه‌وه دوو قۆڵیانه كرد كه له نیویۆرك و واشنتۆن و له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئه‌نجامیداون.
سه‌باره‌ت به لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆ كه پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دای، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئێمه‌ش زۆر سه‌رمانسوڕما، هه‌م تۆنی لێدوانه‌كه و ئه‌وه‌یشی پۆمپیۆ باسی كرد راست نین".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی S-400 به دروست نازانن و، لێدوانی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ-ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه گوتبووی هه‌موو وڵاتێك مافی كڕینی چه‌كی هه‌یه بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی و، گوتی: "زۆرلێكردنی وڵاتێك كه نابێت له‌وێ بیكڕێت و لێره بیكڕێت له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانی ناگونجێت".
هاوكات چاوشۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له باره‌ی نرخی پاتریۆت و بابه‌ته‌كانی دیكه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام بۆ پێشخستنی پرۆسه‌كه پێویسته كۆنگرێس په‌سه‌ندی بكات.