10 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "لەڕووی دیالۆگەوە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا چوینەتە قۆناغێکی نوێوە، بەڵام بەردەوامیدان بەم پەیوەندییانە پێویستی بە چەند ھەنگاوێکە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی بەشداریکردن لە دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و لەبارەی پێشھاتەکانەوە دوا.
چاوشئۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە وەک چۆن ئەوان دەرگایان بۆ پەنابەران کردەوە، دەبێت وڵاتانی دیکەش کارەکانیان بە پێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجام بدەن، گوتی: "پێویستییەکانی ئێستای پەنابەران جیاوازن لە ٢٠١٦. لەگەڵ (یەکێتیی ئەورووپا) تاوتوێی ئەوە دەکەین کە پێی ھەلومەرجی نوێ دەتوانین چی بکەین. لەڕووی دیالۆگەوە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا چوینەتە قۆناغێکی نوێوە، بەڵام بەردەوامیدان بەم پەیوەندییانە پێویستی بە چەند ھەنگاوێکە".
مەولود چاوشئۆغڵو بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە سنوورەکانی ئەورووپا لە سنووری تورکیا و یۆنانەوە دەست پێ ناکات. بەڵکو سنوورەکانی ئەورووپا لە سنوورەکانی باشوور و رۆژھەڵاتی تورکیاوە دەست پێ دەکات. گوتی: "ئەورووپا دەڵێت با خەڵک لە ئیدلب-ەوە کۆچ نەکات، بەڵام ھیچ ھاوکارییەکی ژیان و مانەوەی ئەو کەسانە لە تورکیا ناکات".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ ئەوەی ئاگربەستەکەی ئیدلب بکەنە یەکجارەکی، گوتی: ''ئەگەر رژێم(ی بەشار ئەسەد سەرەڕای ئاگربەست لە ئیدلب) ھەوڵی پێشڕەوی بدات، ئەوا سەربازەکانمان تا ئەمڕۆ چیان کردبێت ھەر ئەوە دەکەن''.