Ramal Abdullah Mahmood
19 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه توركیا له هه‌موو پرۆسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سووریا به جنێڤ، ئاستانا، سۆچی و منبجیشهوه رۆڵی كلیلی (چاره‌سه‌ری) بینیووه.
له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی NTV چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به گرنگی رۆڵی توركیا كرد له پرۆسه‌ی جنێڤ و سۆچی و گوتی: "توركیا له هه‌موو پرۆسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سووریا به جنێڤ، ئاستانا، سۆچی و منبجیشهوه رۆڵی كلیلی (چاره‌سه‌ری) بینیووه. له باره‌ی راوه‌ستاندنی پێكدادانه‌كان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه هۆی متمانه‌ی زیاتر و هاوكارییه مرۆییه‌كان توركیا رۆڵێكی زۆر گرنگی بینیووه. ئێستا له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری توركیا له هه‌موو وڵاتێك زیاتر رۆڵی كلیلی چاره‌سه‌ری ده‌گێڕێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.