چاوش‌ئۆغڵو: "له‌باره‌ی سیستەمی ئێس-٤٠٠ه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌ز نابینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "(سه‌باره‌ت به گرفته‌كان له‌باره‌ی سیستەمی ئێس-٤٠٠ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا) به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌ز نابینه‌وه. درێژه به مكووڕییمان ده‌ده‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی ببینه گه‌لێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ".
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به گرفته‌كان له‌باره‌ی سیستەمی ئێس-٤٠٠ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، رایگه‌یاند: "به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌ز نابینه‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بووه میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی مژاره‌كانی رۆژه‌ڤه‌وه دا.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد له بابه‌تی كڕینی ئێس-٤٠٠دا به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌زنابنه‌وه و رایگه‌یاند: "درێژه به مكووڕییمان ده‌ده‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی ببینه گه‌لێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ".
له‌باره‌ی سەپاندنی سزا له‌لایه‌ن ئەمریکاوه، رایگه‌یاند: "ئەگەر ئەمریکا بەرامبەر ئێمە هەنگاوی نەرێنی بنێت، ئەوا ئێمەش هەنگاومان هەیە (لەدژی) بینێین".
له‌باره‌ی گره‌نتیكاریی رووسیا له سووریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "ناتوانین ئه‌و بیانووه قبووڵ بكه‌ین كه ده‌ڵێن رژێم(ی سووریا)گوێ له قسه‌كانمان ناگرێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه، رایگه‌یاند: "ئێمه رووداوی خاشقچی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه په‌یوه‌ندییكردنی سه‌ركۆماری توركیا له جه‌ژندا به شا سه‌لمانه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له رووی ئه‌وانه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا نییه.
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی گرژییه‌كان له كه‌نداوی عومان، رایگه‌یاند: "پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جددی بكرێت، ئه‌گه‌رنا گرژیی هاوشێوه ره‌نگه سه‌ر بۆ رێگای دیكه بكێشێت".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، رایگه‌یاند: "بۆ ئەوەی داخڵ بە میکانیزمێکی وەک INSTEX ببین، چاوپێککەوتنەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و ئێران‌دا بەردەوامی هەیە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی گرژییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی، رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی پارێزگارییكردن له مافه‌كانی توركیا و قوبرسی توركی باكوور، كه‌شتی هه‌ڵكه‌ندنمان ره‌وانه كردووه، كه ئێمه كه‌شتییه‌كانمان ره‌وانه‌كرد، ئه‌وان شڵه‌ژان".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هیچ سوودێكی ئه‌و هه‌نگاوه تاكلایه‌نانه‌مان نه‌دی كه ئه‌مریكا له‌باره‌ی قودسه‌وه هاویشتوویه‌تی. ئه‌مریكا لایه‌نگریی ده‌كات".
هه‌ره‌وه‌ها گوتی: "مه‌حاڵه چاره‌سه‌رێك قبووڵ بكه‌ین كه قودس و فه‌ڵه‌ستین به پاره ده‌گۆڕێته‌وه. پێویسته ئیسرائیل له‌وه تێبگات، كه ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك ده‌كرێت به پاره بگۆڕدرێته‌وه، له بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین و قودسدا، كارناكات".
له‌باره‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئیسرائیل، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "له ئێستادا ئه‌مه بابه‌تێك نییه له رۆژه‌ڤدا بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن