Ali Cura,Rewa Mahmood Hasan
14 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
مۆسکۆ - AA
وەزیری ناوخۆی رووسیا ڤلادیمێر کۆلۆکۆلتسیەڤ واژووی بڕیارێکی کردووە کە پۆلیسی رووسی دەتوانن بۆ پشوو سەردانی تورکیا بکەن.
بەپیی هەوالێکی رۆژنامەی کۆمەرسانت، کۆلۆکۆلتسیەڤ واژووی لەسەر بڕیارێک کردووە تێیدا تورکیاش داخڵ بەو وڵاتانە کراوە کە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەتوانن سەردانی بکەن.
هاوکات تایلەندیش داخڵ بەو وڵاتانە کراوە کە کارمەندانیان دەتوانن سەردانی بکەن.
لە ٢٠١٤دا رووسیا قەدەغەی کردبوو لە کارمەندانی وەزارەتی ناوخوو کارمەندانی ئاسایش سەردانی دەرەوەی وڵات بکەن.
دوای ماوەیەک تەنیا رێگە بەوە درابوو کە کارمەندانی ئاسایش دەتوانن تەنیا سەردانی وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بکەن لەوانە، ئازەربایجان، ئەرمەنستان، کازاخستان، قیرغزستان، تاجکستان، بیلاروس، تورکمانیستان و ئۆزبەکستان.