Tevfik Durul,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری سهركۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، قودره‌ت ئۆزهرسای، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ژماره‌یه‌ك له‌و كاڵهكانهی قاش كرد كه له شوێنی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێگه‌یشتوون و پێشكه‌شی رۆژنامه‌وانان و شاندی میوان كرد.
چاوش‌ئۆغڵو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌و گه‌شته‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ قرغیزستان ئه‌نجام دا، له‌گه‌ڵ ئۆزهرسای كۆبۆوه.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه چاوش‌ئۆغڵو ئه‌و كاڵهكانهی لێكرده‌وه كه له بێستانی شوێنی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێگه‌یشتبوون.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه چاوش‌ئۆغڵو كاڵهكهكانی قاش كرد و پێشكه‌شی رۆژنامه‌وانان، كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و شاندی میوانی كردن.
چاوش‌ئۆغڵو خه‌ڵكی ئانتالیایه و به هۆی گرنگیدانی خێزانه‌كه‌ی به كشتوكاڵه‌وه بێستانی پێگه‌یاندنی كاڵه‌كی له شوێنی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا كردۆته‌وه.