Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz
06 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "(له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا) له نه‌خشه رێگاكهماندا رێككه‌وتنێكی روونمان هه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی منبجمان ته‌واوكرد ده‌چینه شوێنه‌كانی دیكه‌ش".
چاوش‌ئۆغڵو بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و لەمیانیدا بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی هه‌ڵسه‌نگاند و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌برو ئۆزكان گوتی: "هه‌نگاوی چاوسووركردنه‌وه دژی ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان ده‌گرنه به‌ر كه سه‌ردانی قودس ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش وه‌ڵاممان بۆ ئه‌مه ده‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سیمبوله‌كانی په‌كه‌كه گوتی: "نه‌مسا ده‌ستی به هه‌وڵێك بۆ به نموونه وه‌رگرتنی ئه‌و یاسایه كردووه كه له ئه‌ڵمانیا هه‌یه. ره‌نگه له پایزدا بنێردرێته په‌رله‌مان".
گوتیشی: "هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كمان له سه‌رۆكایه‌تییكردنی ئه‌م خوله(ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) له لایه‌ن نه‌مساوه نییه. چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ناكه‌ین نه‌مسا بڕیارێكی رادیكاڵانه بدات".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی لە ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ی له ناو خاكی عێراقدا کرد و ئاماژەی بەوەکرد كه لەوبارەیەوە هه‌رچی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و، گوتی: "هه‌رچی پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ پاككردنه‌وه‌ی خاكی عێراق له په‌كه‌كه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌باره‌ت به رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ) رایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك خرایه سه‌ر مێز ده‌بینین كه چه‌نده به‌جددی وه‌ریانگرتووه. ئه‌مریكا نابێت هاوپه‌یمانێكی وه‌ك توركیا له‌ده‌ستبدات".
چاوش‌ئۆغڵو باسی لە پرسی کڕێنی سیستمی S-400 لە رووسیا و هەڵوێستی ئەمریکای لەوبارەیەوە کرد و گوتی: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا نایه‌وێت (به‌هۆی بابه‌تی S-400)ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا تێكبدات".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌م ناوچانه (هێڵی دهورییهكان له منبج) به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه له منبج كشاونه‌ته‌وه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران رایگه‌یاند: "بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا به‌دروست نازانین كه له‌باره‌ی (سزاكانی) سه‌ر ئێران ده‌ریكردوون".