Ferdi Türkten
06 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "به‌هۆی شێوازی دابه‌شبوونی په‌رله‌مانتاران و ئه‌و دۆخه‌ی كه وڵاته‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، له په‌رله‌مانیش درێژه به هاوپه‌یمانیی كۆمار ده‌ده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی لێپرسراوانی لقه‌كانی ئاكپارتی له پارێزگاكان كه له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه سازكرابوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه له سه‌دا 86.24ه به‌ڕاستی له ئاستێكی زۆر به‌رزدا ئه‌نجامدراوه. لێره‌وه به‌ناوی خۆم و گه‌له‌كه‌مه‌وه یه‌ك به یه‌ك سوپاسی 50 ملیۆن و 68 هه‌زار و 627 هاووڵاتییمان ده‌كه‌م كه له هه‌ڵبژاردنی سهركۆماریدا ده‌نگیاندا".
هه‌روه‌ها گوتی: "جه‌هه‌په له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ست له لایه‌ن ئه‌و پارته‌ی كه له ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازدایه، ژماره‌یه‌ك له ده‌نگده‌رانی خۆی بۆ ئه‌وان ره‌وانه‌ی كرد".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "داوا له هه‌ر جهههپهییهك ده‌كه‌ین كه وڵات، گه‌ل، كۆمار و ده‌وڵه‌تی خۆشده‌وێت، به‌هۆی ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌وه لێپرسینه‌وه له سەرکردایەتی پارته‌كه‌ی بكات".
دواتر گوتی: "ئه‌م گه‌له و مێژوو به روون و ئاشكرا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كه‌ن كه كۆنترین پارتی توركیایان كردووه‌ته بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی ژماره‌یه‌ك په‌راوێزخراوی رۆژئاوا و هه‌ندێك سەردەستەی رێكخراوی تیرۆریستیی. ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په له‌ناوخۆیدا ئه‌و حساباته نه‌كات، ئه‌وا په‌یوه‌ندی نێوان رێكخراوی تیرۆریستیی و پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی له تاكتیك ده‌رده‌چێت و ده‌بێته بنه‌ما".
سه‌باره‌ت به كابینه‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "پشتیوان به‌خوا رۆژی دوو شه‌ممه وه‌ك سهركۆمار سوێند یاسایی دەخۆین و به‌پێی سیستمی نوێ ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ین. ئیدی ئه‌ركی جێبەجێکردن كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌درێت راسته‌وخۆ سهركۆمار بهجێیدهگهینێت نه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".
هه‌روه‌ها گوتی: "رۆژی دووشه‌ممه، ده‌ستبه‌جێ دوای رێوره‌سمی سوێندخواردنمان، له‌رێگه‌ی بڕیارنامه‌ی یه‌كه‌مه‌وه كه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه و مامه‌ڵه‌ی یاسای له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، دووباره وه‌زاره‌ته‌كان به رێكخراوه‌یی داده‌مه‌زرێنرێنه‌وه و ئیشائه‌ڵڵا ئێواره‌ی هەمان رۆژ كابینه‌كه‌مان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تیشه‌وه دوا و رایگه‌یاند: "له قۆناغی یه‌كه‌مدا وه‌زیره‌كان، بریکاری وه‌زیره‌كان، سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه دووباره پێناسه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه، تا ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، ئه‌م به‌شه‌مان له‌رێگه‌ی كاری ورده‌وه گه‌یاندووه‌ته خاڵێک. به یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه كاری هاوشێوه ده‌كه‌ن، هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه بێ كه‌ڵك بوون، كاری ده‌وڵه‌ت خێراتر و كاریگه‌ر ده‌كه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانیی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان گرت و رایگه‌یاند: "به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه نه‌یانتوانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان تا نزیكترین شوێن ببەن، ئێمه به باوه‌ڕی درێژه‌پێدان به‌وه‌ی ئامرازی خزمه‌ت گه‌یاندن به نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان بین، خاوهندارییەتیی له‌م پێكه‌وه‌ییه ده‌كه‌ین. به‌هۆی شێوازی دابه‌شبوونی په‌رله‌مانتاران و ئه‌و دۆخه‌ی كه وڵاته‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، له په‌رله‌مانیش درێژه به هاوپه‌یمانیی كۆمار ده‌ده‌ین".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانیش ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌ڵبژاردنه خۆجێیهكانمان له‌پێشه، تا ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه پێویسته هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزه‌یران بكه‌ین و هه‌نگاوی پێویست بنێین".
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران به باشی هه‌ڵبسه‌نگێنرێن و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به دروست ٢٤ی حوزه‌یران شی نه‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئهنجامینهدهین، ئه‌وا به‌ر له هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی خۆمان و رابردووی خۆماندا ده‌كه‌وینه دژیهكییهوه. تا ئه‌مڕۆ هیچ كاتێك نه‌كه‌وتینه هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌وه، ئه‌مڕۆش نابێت ئه‌وه رووبدات".
هه‌روه‌ها گوتی: "له كاتێكدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین ده‌بێت زۆر به‌باشی شیكاری جیاوازی نێوان ئه‌و ده‌نگه بكه‌ین كه له سه‌رۆكایه‌تی کۆمار به‌ده‌ستمانهێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستمانهێناوه. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئاك پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2007، 2011 و تشرینی 2015 و گشتپرسییەکانی 2007،2010 و 2017 به‌ده‌ستیهێناوه له به‌رچاوه. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا رووبه‌ڕووی ئهنجامانێك بووینه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یرانی 2015 و دوایین هه‌ڵبژاردن كه پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی زۆریان له‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌نیا به یه‌كه‌م رازین، له‌به‌رئه‌وه پارتێكی سیاسیی نیین ئه‌وه به سه‌ركه‌وتن ئه‌ژمار بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند: "هه‌ركه‌سێك ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به پیشه‌ی كه‌سێتیی خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه و كاره‌كه به ئاقارێكی ناڕاستدا ببات، به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌ڵه به‌رامبه‌ر گه‌له‌مان ده‌كات. هیچ كه‌سێكیش كه هه‌ڵه به‌رامبه‌ر گه‌ل بكات ناتوانێت له ئاك پارتیدا جێگه‌ی ببێته‌وه".
دواتر رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر نه‌چینه نێو دڵه‌كانه‌وه و له‌سه‌ره‌وه ته‌ماشای هاووڵاتییان بكه‌ین، ببوورن ئه‌م گه‌له ئه‌وه نییه كه ئێمه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. جارێك ده‌نگ ده‌دات، دوو جار ده‌نگ ده‌دات، دوای ئه‌وه هه‌مووان ده‌خاته په‌راوێزه‌وه. خۆی جوانیی دیموكراسییش هه‌ر ئه‌مه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌رزكرده‌وه خاكیی بوونمان بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و ساده‌یی و خاكیی بوونه‌مان له‌ده‌ستدابێت ئه‌وا بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و پله روون و ئاشكرایه".
گوتیشی: "پاراستنی ئه‌وانه‌ی كه هه‌مانه له‌لایه‌ك، باوه‌ڕم وایه ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی كه تا ئێستا ویستوومانه و به‌ده‌ستمان نه‌هێناوه، ده‌توانین به‌ده‌ستیان بهێنینەوه. ئه‌مڕۆ له دوێنێ به‌هێزترین، پێویسته ئه‌م بەهێزییەمان له‌سه‌ر بنەمای خاكییبوون زیادبكه‌ین".
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیش ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێستا ئیتر له‌گه‌ڵ ئه‌و وهزیرانهماندا كه حیزبی نیین، كابینهیهک پێكده‌هێنین".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌مان پێكهاته‌یه‌كی نوی دروست ده‌بێت. بێگومان هه‌ر له ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه تا ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت گۆڕانكارییه‌ك و وه‌رچه‌رخانێك له‌وێش ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوای ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی زۆر چڕتر ده‌ستپێده‌كات. كه ده‌ستپێكی ههلبژاردنە خۆجێییەکانە".