Ali İhsan Çam
11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و لیبیا گونجاوه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا و رایگه‌یاند "به‌بێ مۆڵه‌تی ئێمه هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ناو قەڵەمڕەویی یاسایی ئێمه‌دا كار بكات،ئه‌گه‌ر هه‌بێت رێگری لێده‌كه‌ین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی A Haberدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و لیبیا گوتی: "به‌پێی بانگه‌شه‌ی یۆنان و هه‌ندێک وڵات، له‌ئێستادا ئه‌و حكوومه‌ته‌ی به 'رێككه‌وتنی سخێرات' له لیبیا ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه ناتوانێت رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه واژوو بكات. به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه حكوومه‌تی فائز سه‌راج كه له‌ئێستادا له سیستمی نێوده‌وڵه‌تییدا شه‌رعییه‌تی هه‌یه ره‌نگه نه‌توانێت له‌نێوان حكوومه‌ته‌كان رێككه‌وتن واژوو بكات، به‌ڵام ده‌توانێت یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن واژوو بكات. له‌به‌رئه‌وه بانگه‌شه‌كانی یۆنان و هه‌ندێ وڵات له‌و باره‌یه‌وه راست نییه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه ئه‌و کە یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و لیبیا بۆ دیاریكردنی بواره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریاییه و گوتی: "هه‌میشه ئه‌وه ده‌ڵێین: له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌توانین له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاته‌كاندا به یۆنان-یشه‌وه جگه له به‌شی روم رێككه‌وتن و یاداشتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتن واژوو بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی روم ناناسین بۆیه ده‌ڵێین جگه له‌و. هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا ده‌كه‌ین. ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی واژوومان كردووه گونجاوه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا و توركیا ئه‌و مافانه‌ی ده‌پارێزێت كه له یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه".
- "به‌بێ مۆڵه‌تی ئێمه هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ناو قەڵەمڕەویی یاسایی ئێمه‌دا كار بكات"
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و لیبیا گونجاوه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا، له‌به‌رئه‌وه له‌م بابهتانانهدا كه په‌یوه‌سته به یاسای نێوده‌وڵه‌تی یۆنان یان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گونجاو نییه وه‌ك دادگا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه كه توركیا له‌ناو قەڵەمڕەویی یاسایی خۆیدا هه‌ر كارێك بخوازێت ده‌یكات، كاری له پێشینه‌شی پاراستنی مافه سه‌روه‌رییه‌كان و به‌ژه‌وه‌ندیه نیشتمانیهكانێتی و پێشبینی كرد له ده‌ریای ره‌ش-یشدا کاری هاوشێوه ئه‌نجام بدات و گوتی:
"به‌بێ مۆڵه‌تی ئێمه هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ناو قەڵەمڕەویی یاسایی ئێمه‌دا ئه‌م جۆره كاره بكات، ئه‌گه‌ر هه‌بێت رێگری لێده‌كه‌ین".
- "پێویسته ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا تێبگه‌ن كه به خۆسه‌پاندن ناتوانن بگه‌ن به هیچ دەرئەنجامێک"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه هه‌ست به‌و كه‌شە نه‌رێنییه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه كه توركیا هاوبه‌شی F-35-ە و F-35 هیچ په‌یوه‌ندی به S-400ه‌وه نییه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه رێگه به ده‌ستوه‌ردان ناده‌ن له مافه سه‌روه‌رییه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیادا و گوتی: "ده‌بینین كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن توركیا بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه. ده‌بینین كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یه‌وه نا‌ئومێد بوون. چونكه نه‌یانتوانی بگه‌ن به هیواكانیان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه توركیا له‌و قۆناغه‌ی له‌باره‌ی F-35 و S-400 له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌ڵوێستی بنیاتنه‌ری هه‌بووه و گوتی: "ئێمه هه‌موو جۆره هه‌ڵوێستێكی بنیاتنه‌ر ده‌نوێنین، به‌ڵام بابه‌تێك هه‌یه، ئه‌ویش هێڵی سوورمانه. ئێمه رێگه به ده‌ستوه‌ردان ناده‌ین له مافه سهروهرییهكانماندا. به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له سه‌ردانه‌كه‌ی ئەم داوییەی بۆ واشنتۆن به شێوه‌یه‌كی روون چ به سیناتۆره‌كان و چ له كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه‌دا رایگه‌یاند كه رێگه به ده‌ستوه‌ردان ناده‌ن له مافه سه‌روه‌رییه‌كانی توركیادا. ئێمه خوازیاری كارین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا، به‌ڵام پێویسته ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا تێبگه‌ن كه به خۆسه‌پاندن ناتوانن بگه‌ن به هیچ دەرئەنجامێک".
مەولود چاوشئۆغوڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیاری سزا بدات، توركیا هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت، هه‌نگاوه‌كانی چی ده‌بن؟ ئایا پێگه‌ی ئینجه‌رلیك دێته ئاراوه؟ گوتی: "ئینجه‌رلیك-یش دێت، كوره‌جیك-یش دێت، هه‌موو شتێك دێته ئاراوه. نامانه‌وێت له‌سه‌ر سیناریۆ خراپه‌كان قسه بكه‌ین. بڕیاری كۆنگرێس به‌س نییه. بڕیاری حكوومه‌ت گرنگه. له یاسای لەناوبردنی دوژمنانی ئەمریکا لە میانی سزاکان (CAATSA)دا، 12 مادده هه‌یه. حكوومه‌ت كامیان هه‌ڵده‌بژێرێت؟ ئه‌گه‌ر دژبه توركیا بڕیارێك ده‌رچێت، ئایا ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنیه‌وه چییه؟ پێویسته ته‌ماشای ئه‌وه بكه‌ین. ئه‌گه‌ر له كۆتاییدا بیر له خراپترین سیناریۆ بكه‌ینه‌وه ئه‌وا داخوازییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ئه‌و كات بریار ده‌ده‌ین. ده‌كرێت هه‌موو جێگره‌وه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێندرێن".