Enes Kaplan
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە ميانەى بەشداريكردنى لە "پرۆگرامى ٧٥مين ساڵ يادى ئاوارەكردنى توركانى ئاهيسكا" كە لە سەنتەرى رۆشنبيرى و كۆنفرانسى نيشتيمانى بەشتەپە گوتارێكى پێشكەشكرد.
سەركۆمارى توركيا، ئاماژەى بە ئاوارەبوونى توركانى ئاهيسكا كرد لە هەموو جیهاندا و گوتى:
"لە ئێستادا نزيكەى ٥٥٠ هەزار توركى ئاهيسكا، لە دوورى وڵاتەكەيان ژيان بەڕێدەكەن. بەشێكى ئەم برايانەمان، ٧٥ ساڵ پێش ئێستا لە پرا پێيان گوتن دەبێت خاك و ماڵ و حاڵى خۆيان جێبهێڵن و ئێستا بۆ گەڕانەوە بۆ خاكى خۆيان هەوڵێكى پيرۆز و قورس دەدەن".
ئەردۆغان، سەبارەت بەپێدانى خەڵاتى نۆبڵى ئەدەب بە پێتەر هاندك، گوتى: " لەبەر ئەوەى ئەمانە هيچ لە خەمى بەرگريكردن لە ماف و ياسا و دادپەروەرى و مرۆڤايەتيدا نين، بە پێدانى خەڵاتى نۆبڵى ئەدەب بە فاشيستێك كە نكۆڵى لە كۆمەڵكوژييەكانى بۆسنەى كردووە جارێكى ديكە ئەم بێخەمييەيان نيشاندا."
ئەردۆغان بەردەوام بوو لەسەر رەخنەگرتنى لە سەر خەڵاتى نوبڵ و گوتى:
"خەڵاتێكى بەم شێوەیە كە كەسێك بە شايەن بزانێت كە بەرگريى لە تاوانبارى كوشتنى دەيان هەزار موسڵمان بكات، بەڕاستى جێى شەرمەزارييە. ئەو كەسەى خاوەن عەقڵ و ويژدانە ناڕەزايەتى لە بەرامبەر ئەم ئابرووچوونە دەردەبڕێت".
سەركۆمارى توركيا پێدانى خەڵاتى نۆبڵى ئەدەب بە پێتەر هاندك، بە كارێكى دژ بە ئيسلام زانى و گوتى: " ئەم خەڵاتە تەنها هاندانێكە بۆ بەهێزكردنى دوژمنانى ئيسلام و مرۆڤايەتى".