Abdullah Shukur
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
ھاتای - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ھێرشکردنە سەر خاڵی چاودێری تورکیا لە سووریا گوتی:"ئەستەمە گێچەڵی رژێم (ھێرشکردن) بە ئاراستەی سەربازەکانمان قبوڵ بکەین. سنووریان بۆ دادەنێین. ھەموو کەسێک دەبێ سنووری خۆی بزانێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی لقی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە شاری ھاتای، وتارێکی پێشکەش کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 رایگەیاند: "ئەستەمە سەپاندنەکانی ئەمریکا لەبارەی پرسی کڕینی S-400 قبوڵ بکەین".
چاوشئۆغڵو لەبارەی ھێرشکردنە سەر خاڵی چاودێری تورکیا لە سووریا گوتی: "ئەستەمە گێچەڵی رژێم (ھێرشکردن) بە ئاراستەی سەربازەکانمان قبوڵ بکەین. سنووریان بۆ دادەنێین. ھەموو کەسێک دەبێ سنووری خۆی بزانێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "ناكرێ قبوڵی ئەو ھەڵوێستە ھێرشبەرانەی رژێم بکەین و ئەمە پێچەوانەی رێککەوتنی ئیدلبە کە لەگەڵ رووسیا واژوومان لەسەر کردووە. راگرتنی رژێمی سووریا دەبێتە بەرپرسیارێتی ئێران و رووسیا کە پێکەوە لە پرسی سووریادا ھەماھەنگی یەکترین. چونکە ھەردووکیان گەرەنتیکاری رژێمن".