Salih Bilici
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی پاڵه‌وانی هه‌نارده و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ئاسایی ده‌سته‌ی هه‌نارده‌كارانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەبارهت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ كه رۆژی یەکشەممە 23ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌دەچێت رایگه‌یاند "ھەموو ئەو کەسانەی کە رێز لە دیموکراسی و یاسا دەگرن، مەرجە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی رۆژی یەکشەممە قبووڵ بکەن".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "ئایا بۆچی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییانه هێنده باسی ئه‌م ههڵبژاردنهکەی ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن و به گوتنی 'ئێمه له پاڵ فلانداین' خۆیان ده‌به‌نه پێشه‌وه؟".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی به‌خشینی مووچه به سوورییه‌كان له توركیادا له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه رایگه‌یاند "ئێمە مووچەمان بە ھیچ ھاووڵاتییەکی سووریا نەداوە. ئێمە لە رێگەی قایمقام و پارێزگارەکانمان تەنھا مووچەمەمان بە ھاووڵاتی ھەژار و بێ سەرپەرشتانی کۆماری تورکیا داوە".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به كه‌شتییه‌كانی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست گوتی: "ئه‌گه‌ر كه‌سانێك برۆ هه‌ڵته‌كێنن، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌شتیگه‌لی خۆمان و ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵ فڕۆكهكانماندا خێرا ده‌چینه پاڵ ئه‌و كهشتییانهمان و به‌رده‌وامی به كاره‌كانمان ده‌ده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "رێنماییان داوە، گوایە کارمەندانی نێو ئەو کەشتییانە دەستبەسەر دەکەن، بەڵام ھیچ بە ھیچ ناکەن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها رایگه‌یاند "ئێمه رێگای تێكۆشانمان هه‌ڵبژارد له پێناو گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان نه‌وەك ده‌سته‌وه‌ستان دانیشتن به‌رامبه‌ر ئه‌مری واقیع له‌هه‌مبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان".