Sarmand Hameed
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دیبەیتی تەلەڤیزیۆنیی لە نێوان کاندیدی هاوپەیمانی جمهوور بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم و کاندیدی هاوپەیمانی میللەت، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەستی پێکرد.
لە سەرەتای دیبەیتەکەدا و بەبۆنەی رۆژی جیهانیی باوک، یڵدرم و ئیمامئۆغڵو دیارییان پێشکەش بەیەکتر کرد.
دیبەیتەکە لە ناوەندی لوتفی قەیدار بۆ کۆنگرە و پێشانگاکان لە ئیستانبوڵ لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توند بەڕێوەدەچێت لە رێگای چەندین کەناڵی ناوخۆیی بە هاوبەشی و بەشێوەی راستەوخۆ پەخش دەکرێت.
دیبەیتەکە لە لایەن رۆژنامەنووس ئیسماعیل کوچوک کایا بەڕێوەدەبرێت و ماوەی دوو کاتژمێر دەخایەنێت.
لە سەرەتای دیبەیتەکەدا و بەبۆنەی رۆژی جیهانیی باوک، یڵدرم و ئیمامئۆغڵو دیارییان پێشکەش بەیەکتر کرد و جەختیان لەسەر گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە لە کەشوهەوایەکی دیموکراسیدا، کردەوە.
لە ٦ی ئایاری رابردوو، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ کە لە ٣١ی ئاداری رابردوو بەڕێوەچوو، هەروەها بڕیاریدا بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ لە ٢٣ی حوزەیران.
بڕیاری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای ئیستانبوڵ و دووبارەکردنەوەی لەسەر بنەمای ئەو تانانە درا کە لە لایەن ئاک پارتییەوە پێشکەش کرابوون.