Nazlı Yüzbaşıoğlu,Meltem Bulur
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2017
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئەگەر بەو شێوەیە بیر بكرێته‌وه كه چه‌كدارانی یه‌په‌گه دژی داعش ده‌جه‌نگن. یه‌په‌گه ئامانجی ئه‌وه نییه له ره‌ققە به‌ره‌نگاری داعش ببێته‌وه به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌یه خاك به‌ده‌ستبهێنێت".
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی La Stampaی ئیتاڵی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
پرسیار له چاوش‌ئۆغڵو كرا سه‌باره‌ت به بۆچوونی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "له باره‌ی سووریاوه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسیی ده‌ده‌ین كه یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته بپاریزیت. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌لایه‌ن ئه‌و هاوپهیمانێتهی ئیتالیاشی تێدایه به پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامه. به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئەگەر بەو شێوەیە بیر بكرێته‌وه كه چه‌كدارانی یه‌په‌گه دژی داعش ده‌جه‌نگن. یه‌په‌گه ئامانجی ئه‌وه نییه له ره‌ققە به‌ره‌نگاری داعش ببێته‌وه به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌یه خاك به‌ده‌ستبهێنێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌ست به‌وه بكرێت كه پشتیوانی كردنی ئه‌وانه پشتیوانی كردنه له پێكهاته‌كانی تیرۆر".