Ramal Abdullah Mahmood
26 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2017
ئادانا – AA
دادگای سزا قورسەکانی ١١ی ئادانا داوا لە وەزارەتی دادی تورکیا دەکات، مافی هاووڵاتییبوون لە تۆمەتباری هەڵاتوو سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب، فەتحوڵڵا گولەن بستێنێتەوە.
فەتحوڵڵا گولەن کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ١١ی ئادانا بەبێ ئامادەبوون دادگاییکراوە، دادگاکە لە رێگەی نووسراوێکەوە داوای لە وەزارەتی داد کردووە مافی هاووڵاتییبوون لە گولەن بستێنرێتەوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە: "تۆمەتبار کە تا ئێستاش دادگاییکردنی بەردەوامە و بەرگری لە خۆی نەکردووە، سەرباری ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بەڵام زانراوە کە لە دەرەوەی وڵاتە، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست ئەم نووسراوە ئاراستەی وەزارەتی داد کراوە".