Mohammed Baqi Hussein
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2017
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
بەپێی سەرچاوە دیپلۆماتییەکان پەیوەندییەکە لەسەر داوای تیلەرسن ئەنجام دراوە.
لە پەیوەندییەکەدا ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە رۆژی چوارشەممە لە واشنتۆن ئەنجام دەدرێت و سەردانی تیلەرسن بۆ تورکیا تاوتوێ کراوە.
لە پەیوەندییەکەدا هەردوو وەزیر بڕیاریان داوە ئاڵوگۆڕی بیروڕاکانیان بکەن لە بارەی دوا پێشهاتەکانی سووریاوە.
شایانی باسە چاوشئۆغلو گوتبووی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن ٣٠ی ئادار سەردانی تورکیا دەکات.