Fahrettin İbrahim
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری جۆرجیا جيورجی مارگفيلاشفيلی ئەنجامدا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەست کەوتوون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پڕۆژی TANAP کراوە.
هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار بە بۆنەی یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی جۆرجیا، پیرۆزبایی لە هاوتا جۆرجییەکەی کرد.