Aynur Ekiz,1 23
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌یركردنی گرته‌ی ڤیدیۆی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ به‌شه ناوخۆیی حسێن گازی له سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵێك گه‌نج له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ریكۆردی شكاند.
دوای ئه‌وه‌ی قوتابیه‌ك له تویته‌ر به نووسینی "به‌ڕێز سهركۆمار، شه‌وێكیش بفه‌رموو بۆ به‌شه ناوخۆیی حسێن گازی و با میوانداریت بكه‌ین و پارشێو پێكه‌وه بكه‌ین" بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب تیهب ئه‌ردۆغان-ی كردبوو، ناوبراویش له وه‌ڵامدا به نووسیبووی "ئه‌گه‌ر چای-تان ئاماده بێت دێم" سه‌ردانی ئه‌و به‌شه ناوخۆییه‌ی كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی قوتابیان، ئه‌ردۆغان له خواردنگه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كه‌یان ده‌بینن ده‌ستبه‌جێ له رێگای ته‌له‌فۆنه‌كانیانه‌وه په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌كه‌نه‌وه.
په‌خشه راسته‌وخۆكان كه هاوكات له فه‌یسبووك و تویته‌ر بڵاوكرانه‌وه به تێكڕایی دوو ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار جار بیندراون. به‌مجۆره‌ش پارشێوی سهركۆمار و قوتابیان بووه یه‌كه‌مین گرته كه به‌و ئه‌ندازه‌یه زۆره له ساڵی ٢٠١٨‌دا سه‌یر بكرێت.