Mazın Asad
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە پەیوەندییەکەدا پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دوا پێشھاتەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
لە پەیوەندییەکەدا پوتین بە ھۆی رووداوی شەھیدبوونی سەربازانی تورکیا لە ئەلباب سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەردۆغان کرد.
ھاوکات ھەردوو سەرکردە ئاماژەیان بە قۆناغی ئاستانا کرد کە بە سەرپەرشتی تورکیا، رووسیا و ئێران ھەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سووریا دەکرێت.
ئەردۆغان و پوتین ھەروەھا تاوتوێی ئامادەکارییەکانی ئەنجوومەنی ھاریکاری ئاست باڵای تورکیا-رووسیایان کرد کە وا بڕیارە لە مانگی ئادار لە رووسیا بەڕێوە بچێت.