پەیامەی سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئاگری دارستانەکان
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: (ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان) هەنووکە بە ٢٧ فڕۆکە، ١٠٥ هێلیکۆپتەر، نزیک بە ٦ هەزار ئۆتۆمبێل، ٢٥ هەزار کارمەندی دارستان و ١٣٢ هەزار کەسی خۆبەخش لە ئامادەباشی داین".

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئاگری دارستانەکان بە ٢٧ فڕۆکە، ١٠٥ هێلیکۆپتەر، ٦ هەزار ئۆتۆمبێل، ٢٥هەزار کارمەند و ١٣٢ هەزار خۆبەخش لەئامادەباشی دان.
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و هەوڵەکان لە ئاسمان و زەمینەوە بۆ کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگرەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان نووسیوێتی، "هەنووکە بە ٢٧ فڕۆکە، ١٠٥ هێلیکۆپتەر، نزیک بە ٦ هەزار ئۆتۆمبێل، ٢٥ هەزار کارمەندی دارستان و ١٣٢ هەزار کەسی خۆبەخش لە ئامادەباشی داین".
ڕاشیگەیاندووە: "دامەزراوەکانمان و لەسەرووی هەموویانەوە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان لە ژێر هەماهەنگی ئافاد'دا، بەبێ وەستان درێژە بە ئەرکەکانیان دەدەن".
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها نووسیوێتی، "لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە بە گشتی سێ هەزار و ٦٢ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرانسەری وڵاتەکەمان کۆنتڕۆڵ کراوە".
لە کۆتاییدا سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو قارەمانانەی کە لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگری دارستانەکان، لە خوای گەورە داوای لێخۆشبوونی بۆ ئەوانەش کردووە کە لە کاتی کوژراندنەوەی ئاگرەکاندا شەهید بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن