ئەنقەرە
سەباحەت ئاکكیراز، پەرلەمانتاری جەھەپە رایگەیاند: لەبەر ئەوەی بەرپرسیارانی رووداوی کانە خەڵوزی سۆما دەستیان لە کارنەکێشاوەتەوە، واز لە کاری پەرلەمانتاری دەهێنێ و نامەی دەست لە کارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکی گشتی جەھەپە کردووە.
ئاکكیراز لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رۆژی ١٥ی ئایار لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەھەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو دیدارم هەبوو، لەوێ نامەی دەست لە کارکێشانەوەم پێشکەش بەو کرد. بەھۆی کارەساتەکەی سۆما دەسەڵات نەیکرد دەست لەکار بکێشنەوە زاتی ئەوەیان نەبوو بڕیارێکی وا بدەن. بەڵام وا من ئەو کارەم کرد و دەستم لە کارکێشایەوە بەمجۆرە دەمەوێ سەرزەنشتی دەسەڵات بکەم."
ئاکكیراز زیاتر گوتی: "ئەگەر پەرلەمانتارانی دیکەی جەھەپە ھەڵوێستێکی لەو جۆرە بنوێنن، ئەوا دەسەڵات ناچار دەبێ بەرپرسیارێتی سیاسی بگرێتە ئەستۆ، لە بەرامبەر کارەساتێکی بەو جۆرەدا دانیشتن لەسەر کورسیی پەرلەمان ھیچ مانایەکی بۆ من نییە. ئەگەر ئێمە وەکو ئۆپۆزسیۆن ئاڵتەرناتیفی دەسەڵاتین ئەوا دەبێ بڕیارێکی وا بدەین. سێ سەد کرێکار گیانیان لە دەستداوە بۆیە پێویستە ئەو حکومەتە بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێ."