Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
لە چوارچێوەی ئەو سکاڵایەی لەسەری تۆمار کرابوو لەلایەن داواکاری گشتی شاری باتمانەوە، پەرلەمانتاری هەدەپە ئایشە باشاران دەستگیر کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون بەتۆمەتی یارمەتی دانی رێکخراوی تیرۆریستی، داوکاری گشتی شاری باتمان سکاڵای لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار کردووە و لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیشدا دوای ئەوەی کە باشاران ناچێتە بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی گوتە لێی، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت.
تیمەکانی یەکەی رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆری ئەنقەرە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانتار ئایشە باشاران دەستگیر کرد بڕیارە لە دوای رێککارەکانی ئاسایش، رەوانە دادگا ئەنقەرە دەکرێت.