Abdullah Shukur
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
دیاربەکر - AA
بە مەبەستی وەرگرتنی گوتەی، ئەمڕۆ پەرلەمانتاری دیاربەکر لە لیستی ھەدەپە ئاڵتان تان بەزۆر بردرایە دادگا و پاشانیش بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرا.
دوای ئەوەی پارێزبەندی یاسایی بەگۆڕانکاریکردن لە دەستوور ھەڵگیرا و یاساکە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو کرایەوە، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پەرلەمانتاران دەستی پێکرد کە تاوەکو ئێستا درێژەی ھەیە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە لایەن نووسینگەی داواکاری گشتی دیاربەکر، سەرەڕای ئەوەی نووسراوێک بۆ ئاڵتان تان نێردرابوو بۆ وەرگرتنی گوتەی لە دادگا، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو بۆ دادگا بچێت و بەو ھۆیەوە ئەمڕۆ ناوبراو لە لایەن ھێزەکانی ئەمنییەوە بەزۆری بردرایە دادگا.
لە دوای لێکۆڵینەوەکان، دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرد.