Hüseyin Yıldız,1 23
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
ئیدر – AA
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی پێكدادانێك له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و تیرۆریستان له سه‌ر سنووری توركیا-ئێران له پارێزگای ئیدر دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له سه‌ر سنووری توركیا-ئێران له پارێزگای ئیدر پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست روویداوه.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی پێكدادانهكهدا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.
سه‌ربازه برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی ئیدر و له ژێر چاودێری پزیشكدان.
هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه و ئۆپه‌راسیۆنیش به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر تیرۆریسته راكردووه‌كان.