Orhan Onur Gemici
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا كه له باكووری عێراق به‌رده‌وامه، سێ تیرۆریستی دیكه له چالاكی خران. ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له چالاكی خراون بۆ ٢٢ تیرۆریست به‌رزبوویه‌وه.
له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، زانیاریی سه‌باره‌ت ئۆپه‌راسیۆنی چنگ كه رۆژی ٢٧ی ئایار له باكووری عێراق ده‌ستیپێكردووه، بڵاوكرایه‌وه.
به‌م پێیه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سێ تیرۆریستی دیكه له چالاكی خراون، ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ده‌ستپێكی ئۆپهراسیۆنهكهشهوه تا ئێستا له چالاكی خراون، بووه ٢٢ تیرۆریست.