Sarp Özer,1 23
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و ژمارەیەک له فه‌رمانده باڵاكانی سوپا به درێژایی شه‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان كرد كه بۆسه‌ر ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق ئه‌نجامدرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه كه تیرۆریستان خۆیان له‌وێ مه‌ڵاس داوه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌ڕاڵ یه‌شار گوله‌ر و فه‌رمانده‌كانی هێزه وشكانییه‌كان به درێژایی شه‌و له فه‌رمانده‌یی سوپا و ژووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان كرد كه بۆسه‌ر ناوچه‌ی خواكورک باكووری عێراق ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستی له چالاكی خستنی تیرۆریستان و كردنه ئامانجی پێگه و حەشارگهكانیان.