پێشکەش کردنی داواکاری بۆ پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵ İstanbul Photo Awards 2026 دەستیپێکرد
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنە هەواڵ "خەڵاتی وێنەی ئیستانبوڵ İstanbul Photo Awards" کە ئاژانسی ئانادۆڵو بە مەبەستی پشتیوانی کردنی وێنەی ڕۆژنامەوانی ڕێکیدەخات، ئەمساڵ بۆ جاری دوانزەهەم بەڕێوەدەچێت.
ئێستا پێشکەش کردنی داواکاری بۆ پێشبڕکێی ساڵی ٢٠٢٦ کە ئەو وێنانە لە خۆدەگرێت ڕۆژەڤی جیهان دیاری دەکەن، دەستیپێکرد.
داواکاریەکان تەنیا بە ڕێگەی ئۆنلاین و ماڵپەڕی www.istanbulphotoawards.comەوە وەردەگیرێن و، دوا وادەش بۆ پێشکەش کردنی داواکاریەکان نۆی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ە.
پێشبڕکێکە کە تیایدا تێکڕا ٥٨ هەزار دۆلار وەک خەڵات دابەش دەکرێت، کراوەیە بۆ پێشکەش کردنی ئەو وێنانەی شایستەی هەواڵن و ئەمساڵ تۆمار کراون.
ئەم چالاکییە لە نێو پێشبڕکێ گرنگەکانی جیهاندا دادەنرێت و، ساڵانە نزیکەی ٢٠ هەزار وێنەی بۆ دەنێردرێت. بەشدارییەکە تەنیا بۆ وێنەگرە پرۆفیشناڵەکان کراوەیە و هیچ مەرجێک بۆ دەزگای ڕاگەیاندنەکەی دانەنراوە.
لە چوارچێوەی پێشبڕکێکەدا دەتوانرێت لە ١٠ بەشدا داواکاری پێشکەش بکرێت، لەوانە "هەواڵی تاک"، "هەواڵی زنجیرەیی"، "وەرزشی تاک"، "وەرزشی زنجیرەیی"، "سروشت و ژینگەی تاک"، "سروشت و ژینگەی زنجیرەیی"، "پۆرترەیتی تاک"، "پۆرترەیتی زنجیرەیی"، "ژیانی ڕۆژانەی تاک" و "ژیانی ڕۆژانەی زنجیرەیی".
خەڵاتی "وێنەی ساڵ" دەدرێت بە وێنەی یەکەمی بەشی "هەواڵی تاک" و ئەو وێنەگرەی وێنەکەی گرتووە، شەش هەزار دۆلار خەڵات وەردەگرێت. خەڵاتی یەکەمی هەر بەشێک سێ هەزار دۆلار، دووەم هەزار و ٥٠٠ دۆلار و سێهەمیش هەزار دۆلارە.
هەر بەشداربوویەک مافی بەشداری کردنی لە هەموو بەشەکاندا هەیە و، مەرج نییە وێنەکان پێشتر بڵاوکرابنەوە.
فۆتۆگرافەران بەرپرسیارن لەوەی زانیاری دروست بدەن دەربارەی زانیارییە کەسییەکان و وردەکارییەکانی وێنەکان، هاوکات زانیاری فراوان دەربارەی مەرجەکانی بەشداری کردن لە "istanbulphotoawards.com" بەردەستە.
هاوشێوەی هەموو ساڵێک، براوەکانی پێشبڕکێکە لە مانگی ئاداری داهاتوو لەلایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی کە پێکهاتووە لە کەسایەتیە بەناوبانگە جیهانییەکانی بواری وێنە، دیاری دەکرێن.
