ئەنقەرە
لە كۆشكی كۆماری، سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی كرد لە شاندێكی ئێزدییەكانی عێراق.
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی كە بۆ یەكەمجارە پێشوازی لە شاندی ئێزدییەكان دەكات، ھاوخەمی وڵاتەكەی بۆ ئەو رووداوە نامرۆڤانەیەش دەربڕی كە لە لایەن رێكخراوی داعشەوە دژیان ئەنجامدراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ھەوڵەكان بۆ تێپەڕبوونی ناوچەكە و ئەو قۆناغە مەترسیدار و ھەستیارە كرا كە چەندین كەس بوونەتە قوربانی و لە جێگە و پێگەیان بێبەشبوون و لایەنەكان هیوایان خواست ئەو قۆناغە بە خێر كۆتایی پێ بێت.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، ئەردۆغان پشتیوانی و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ھاوكاریی ئێزدییەكان راگەیاند و گوتی: "ئەو رووداوە زۆر كاریگەریی لە سەر ئێمە كرد، بەبێ جیاوازی لە ئاین، زمان، رەنگ، نەتەوە، مەزھەب، ھەوڵی تیمار كردنی برینی ئەو رووداوە دەدەین. دەوڵەتی توركیا بەردەوام لە پشت گەلانی لێقەوماودایە، لەگەڵ خەڵكی زوڵم لێكراودایە. لە سوریا و عێراق و لە ھەر ناوچەیەكی جیھان بێ، ئەوانەی پێویستییان بە ھاوكاریی كۆماری توركیایە ئێمە دەستی بۆ درێژ دەكەین".
ئەردۆغان باسی لە سیاسەتی كردنەوەی دەرگای سنووری وڵاتەكەی بەرووی پەنابەران كرد كە بە گرنگییەوە پێشوازی لە ئەو خەڵكانە دەكەن و گوتی: "توركیا سیاسەتێكی پەیڕەو كردووە كە لە سۆنگەی هەستكردن بە مرۆڤایەتی و ویژدانەوەیە".