Sangar Hamad Azeez
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا وەیسی کایناک لەبارەی ناسنامەی ئەنجامدەری ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ رایگەیاند: "لە ئێستادا کار دەکرێت لەسەر ناسینەوەی ناسنامەی ئەنجامدرەکە، لەوە دەچێت هاووڵاتی نەتەوەی ئویغوری بێت ، بەڵام لە ئێستادا نامەوێت هیچ شتێک بڵێم".
کایناک بەشداری لە پرۆگرامێکی تایبەتی کەناڵی ئا هەبەر کرد و تیایدا وەڵامی پرسیارە هەنووکەییەکانی دایەوە.
لە بارەی پرسیاری ناسنامەی ئەو کەسەی کە پەلامارەکەی شەوی سەری ساڵی ئیستانبوڵی ئەنجامدا ناوبراو گوتی: "بە وردییەوە کار لەسەر ئەو بابەتە کراوە سەبارەت بە دیاریکردنی ناسنامەی کەسەکەش ئەوا بەرپرسانی ئاسایش کار لەسەر بابەتەکە دەکەن".
کایناک ئاماژەی بەوە کرد کەوا لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایش سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنن بۆسەر ناوچەی سلیڤیری لە ئیستانبوڵ و گوتی: " دەتوانین ئەوە بڵێن کە سەرداوێکی تیرۆریستەکەمان دەستکەوتووە. بەهۆی ئەوەی لە ئەگەری هەوڵدانی ئەنجامدەری کردەوەکە بۆ چوونە دەرەوەی وڵات هێزەکانی ئەمنی رێوشوێنی تەواویان گرتە بەر ئەوا هیچ ئەگەرێکی وەها لە ئارادا نییە، لەو باوەڕەدام ئۆپەراسیۆنی زیاتر لە ناوەوەی وڵات ئەنجام بدرێت بۆ دەستگیر کردنی تاوانبارەکە".
کایناک لە درێژەدا جەختیکردەوە لەوەی کە هێزەکانی ئەمنی دڵنیان لەوەی کەوا پەلامارەکە لەلایەن یەک کەسەوە ئەنجامدراوە.
جێگری سەرۆکوەزیران ئەوەیشی ئاشکرا کرد کەوا ئەگەری هەیە ئەنجامدەری هێرشەکە یارمەتی درابێت و گوتی: " لە ئێستادا کار دەکرێت لەسەر ناسینەوەی ناسنامەی ئەنجامدرەکە، لەوە دەچێت هاووڵاتی نەتەوەی ئویغوری بێت ، بەڵام لە ئێستادا نامەوێت هیچ شتێک بڵێم".