Ahmet Alp Özden
24 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار به یاسای هه‌ڵبژاردنەکان كه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنەکان لە لەسەدا ١٠ بۆ له‌سه‌دا حه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك یاسا كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی و مه‌هه‌په پێشكه‌ش كرابوون له لیژنه‌ی ده‌ستووریی په‌رله‌مانی توركیا په‌سه‌ند كران.
له پڕۆژه‌یاساكه‌دا داوا كراوه، به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنەکان له له‌سه‌دا ١٠ه‌وه كه‌م بكرێته‌وه بۆ له‌سه‌دا حه‌وت.
له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه تێكڕای ده‌نگی هاوپهیمانییهتییهكاندا به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی تێپه‌ڕاند، دابه‌شبوون و هه‌ژماركردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به ره‌چاوكردنی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه ده‌بێت كه حزبه به‌شداربووه‌كانی ناو هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك به ده‌ستی ده‌هێنن.
ئه‌و حزبانه‌ی توانای پێویستیی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن به ده‌ست ده‌هێنن، به‌و مه‌رجه ده‌توانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن كه به ره‌چاوكردنی كات دووجار له‌سه‌ر یه‌ك كۆنفرانسی لق و ناوچه‌كان و كۆنگره‌ی گشتیی پشتگوێ نه‌خه‌ن.
پێكهێنانی فراكسیۆنی زۆرینه‌ی ره‌ها له په‌رله‌مان نابێته یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنەکان.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سیسته‌می حوكمڕانی سهركۆمار له توركیا له پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنەکان گوزاره‌ی "سه‌رۆكوه‌زیران" له یاساكه لادراوه.
دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی لەبارەی پڕۆژه‌یاساکە کە لە ١٥ ماددە پێکدێت، كاتژمێر ١٥:٠٠ی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ئادار ده‌ستی پێ كرد و ١٧ كاتژمێری خایاند.